سوودانی گه‌یشته سنووری عێراق و سووریا
سوودانی له یه‌كێك له خاڵه سنوورییه‌كانی عێراق ده‌ركه‌وت؛ ترسی له په‌ڕینه‌وه‌ی گرژییه‌كانی سووریا بۆ عێراق هه‌یه
له‌گه‌ڵ فراوانبوونی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی سووریا، عێراق كه‌وتووه‌ته جوڵه بۆ پاراستنی سنووره‌كانی. فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقیش، له یه‌كێك له خاڵه سنوورییه‌كان ده‌ركه‌وت.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ چوارشەممە، سوودانی وه‌ك فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لە چوارچێوەی گەشتێکی مەیدانی بۆ چاودێریکردنی یەکە جیاوازه‌كانی هێزە چەکدارەکانی سه‌ر سنوور، سه‌ردانی ناوچه‌ی ئه‌لقائیمی كرد و داوای پاراستنی کەرتی سنووری عێراق و سووریای لە پارێزگاکانی ئەنبار و نەینەوا كرد.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، سوودانی له‌گه‌ڵ وەزیری ناوخۆ، بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی، سەرۆک ئەرکانی سووپا، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، فەرماندەی هێزی زەمینی، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی، فەرماندەی هێزە سنوورییەکان و و ژمارەیەک فەرماندەی مەیدانی كۆبووه‌ته‌وه و داوای توندكردنی ڕێككاره ئه‌منییه‌كانی سنووری نێوان سووریا و عێراقی له‌پێناو دووربوونی وڵاته‌كه‌ی له مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی كردووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، له 18ی كانوونی دووه‌می 2026 ڕایگه‌یاند، سووپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌ماهه‌نگی ته‌واوییان بۆ پاراستن و چاودێری كردنی سنووره‌كان به‌تایبه‌ت سووریا و عێراق هه‌یه. ئاماده‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تیرۆر.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی نێوان سووپای عه‌ره‌بیی سووریا و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، حكومه‌تی عێراق سنووره‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته پڕ چه‌كدار و هێزی جۆرا و جۆری ئه‌منی كردووه. هاوكات، سه‌دان ئامێری پێشكه‌وتووی ته‌كنه‌لۆجی له‌سه‌ر سنوور جێگیر كراوه.