هەسەدە: شەڕڤانان لە کەمپی هۆڵ کشانەوە
بەهۆی بێهەڵوێستی وڵاتی نێودەوڵەتی، هەسەدە لە کەمپی هۆڵ کشایەوە، لە کاتێک ئەو کەمپەدا پێنج هەزار چەکداری داعش زیندانی کراون.
دوای چاوەڕوانییەکی زۆری هەسەدە بۆ چارەسەری پرسی کەمپی هۆڵ لە لایەن وڵاتانی نێودەوڵەتی، کەمێک پێش ئێستا هەسەدە بە فەرمی کشانەوەی خۆی بەهۆی زیادبوونی مەترسی و بێ وەڵامی وڵاتانی زلهێز ڕاگەیاند.
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لە پێیگەی فەرمی خۆی لە ئێکس ڕایانگەیاند، بەهۆی زیادبوونی مەترسی لەسەر هێزەکانمان، بڕیارماندا لە کەمپ هۆڵ بکشێینەوە تاوەکو زیاتر هێزەکانمان رووبەڕووی مەترسی نەبنەوە.
هەسەدە، لە ڕاگەیاندراوەکەی ئاماژە بە بێباکی وڵاتانی نێودەوڵەتی دەکات و ڕایگەیاندووە، “کۆمەڵگەی نێودەوڵەیتی شکستی هێنا لە وەرگرتنی بەرپرسیاریەتی ئەم کەمپە و دۆزینەوەی چارەسەریەکی جدی.”
لە کەمپی هۆڵ، پێنچ هەزار چەکداری داعش زیندانی کراون و هەزاران خێزانی ئەو چەکدارانە، لەو کەمپە دەژین، بە جێهێشتنی شەڕڤانانیش ئەو کەمپە تووشی مەترسییەکی گەورە دەبێتەوە، چونکە مەترسی ئازادکردنی ئەو داعشانە هەیە لە لایەن چەکدارانی سووری.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی هەسەدە، ئەو شەڕڤانانەی پارێزگارییان لە کەمپی هۆڵ دەکرد، بەرەو شارەکانی باکووری سووریا دەکشێنەوە و لەوێ بەرگری لە خاکی کوردستان دەکەن.