ئیلهام ئەحمەد: حه‌سه‌كه كۆمه‌ڵكوژ نه‌كراوه
ئیلهام ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، لەسەر كۆمه‌ڵكوژی حه‌سه‌كه له‌لایه‌ن هێزه كوردییه‌كانه‌وه هاتە دەنگ.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ر وه‌ڵامی سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه ده‌داته‌وه، باس له كۆمه‌ڵكوژكردنی حه‌سه‌كه ده‌كه‌ن، ده‌ڵێت: "پا‌به‌ندین به ئاگربه‌ست."
ئیلهام ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له ئێكس بڵاویكرده‌وه، داوا له هاووڵاتییان ده‌كات، وربابن له ده‌نگۆی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی حه‌سه‌كه، ڕاست نییه و هه‌ڵبه‌ستراوه.
ئه‌و به‌رپرسه ئاشكرای كردووه، ڕاپۆرته‌كانی په‌یوه‌ست به كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی حه‌سه‌كه كاری تێكده‌ران و ئاژاوه‌گێرانه. ئامانج له نووسین و هه‌ڵبه‌ستنی ئه‌م جۆره ڕاپۆرتانه تێكدان و له‌ناوبردنی ئاگربه‌سته. یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دیكه زیادكردنی ڕێژه‌ی گرژییه خێڵه‌كییه‌كانه، تا هێرشه‌كانییان بۆ سه‌ر حه‌سه‌كه و كۆبانێ ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، هێزه‌كانیان پابه‌ندن به ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست و دۆخی حه‌سه‌كه، له‌پێناو یه‌كگرتن و كۆتایی هاتنی ئاڵۆزییه‌كان.
ئه‌مه له‌دوای ئه‌وه دێت، به‌شێك له میدیاكانی سووریا و نزیك له شه‌رع، ژماره‌یه‌ك ڕاپۆرتییان له‌باره‌ی كۆمه‌ڵكوژی حه‌سه‌كه له‌لایه‌ن هێزه كوردییه‌كانه‌وه بڵاوكرده‌وه.