كاره‌بای هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك پچڕا
وه‌زاره‌تی كاره‌با دڵنیایی له چاره‌سه‌ركردنی خێرای كێشه‌ی پچڕانی كاره‌با ده‌دات
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، له زۆرینه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك كاره‌بای نیشتیمانی پچڕا و وه‌زاره‌تی كاره‌باش دڵنیایی ده‌دات.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی درووست بوو و بەشێوەکی کاتی کاریگەری لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی دەبێت.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، تیمەکانی وەزارەتی کارەبا لە چەند کاتژمێری داهاتوو گرفتەکان چارەسەر دەکەن و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.