فه‌ره‌نسا پێشوازی له ئاگربه‌ستی هه‌سه‌ده و حكومه‌تی سووریا ده‌كات
فه‌ره‌نسا به‌ڵێنی مانه‌وه‌ی وه‌ك هاوپه‌یمانێكی وه‌فادار و دڵسۆز به كورد ده‌دات
حكومه‌تی فه‌ره‌نسا خۆشحاڵی خۆی به ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له ڕۆژئاوای كوردستان نیشاندا، هاوكات پێشوازی له ڕێككه‌وتنه 14 خاڵییه‌كه كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا بڵاویكرده‌وه، پێشوازی له ئاگربه‌ست و ڕێككه‌وتنی نێوان مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) و ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی سووریا ده‌كه‌ین. فه‌ره‌نسا هه‌میشه وه‌ك وه‌فادار و دڵسۆز بۆ هاوپه‌یمانه كورده‌كانی ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ یه‌كشه‌ممه مه‌زڵووم عه‌بدی و ئه‌حمه‌د شه‌رع به نێوه‌ندگیری ئه‌مریكا ئاگربه‌ستییان ڕاگه‌یاند و ڕێككه‌وتنێكی 14 خاڵییان بۆ كۆتایی هێنان به گرژی و ئاڵۆزییه‌كان واژۆ كرد.