له سلێمانی به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا دوو ڕۆژ پشوو ڕاگەیاندرا
خراپی كه‌شوهه‌وا پرۆسه‌ی خوێندنی له سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانی بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ ڕاگرت
له سلێمانی به‌هۆی خراپی دۆخی كه‌شوهه‌وا دوو ڕۆژ پشووی فه‌رمی له شاره‌كه ڕاگه‌یه‌ندرا.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگه‌یاند، لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و، دوای ڕاوێژکردن بە فەرمانگا پەیوەندیدارەکان و بەڕێوەبەرێتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی و یەکە کارگێڕییەکان، بریاری ڕاگه‌یاندنی پشووی فه‌رمی درا.
به گووته‌ی پارێزگاری شاره‌كه، بەهۆی دابەزینی زۆری پلەکانی گەرما لە سنوری پارێزگای سلێمانی، ڕۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە، واتا به‌یانی و دووبه‌یانی، لە هەموو خوێندنگا و ناوەندەکانی خوێندنی حکومیی و ناحکومیی، دەوام ڕاده‌گیرێت.
جێی باسه، پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكرای كردووه، له هه‌ولێر كه‌شوهه‌وا ئاساییه و ناله‌بار نییه، بۆیه پشوو ڕاناگه‌یه‌نین. هه‌روه‌ها لە سنووری قەزای چەمچەماڵ بڕیاردراوه هاوشێوه‌ی پاێزگای سلێمانی دوو ڕۆژ پشووی فه‌رمی بێت.
ئه‌مه له‌دوای ئه‌وه‌وه دێت، كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان و شاره‌زایانی دیكه‌ی كه‌شناسی ئاشكرایان كردووه، ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته نێو ساردترین ڕۆژه‌كانی خۆی له وه‌رزی زستان.