مه‌زڵوم عه‌بدی ده‌چێته دیمه‌شق
مه‌زڵوم عه‌بدی، بۆ تاوتوێكردنی ئاگربه‌ست و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ده‌چێته دیمه‌شق
وا بریاره ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاته دیمه‌شقی پایته‌خت و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سووریا كۆببێته‌وه.
مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی سووریا به نێوه‌ندگیری ئه‌مریكا له دیمه‌شق بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه 14 خاڵییه‌كه كۆده‌بێته‌وه. پرسه هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی نێو ڕێككه‌وتنه‌كه به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنیان، له‌سه‌ر مێزی لێكتێگه‌یشتن و گفتوگۆ تاوتوێ ده‌كه‌ن.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه وا بڵاوكرایه‌وه، مه‌زڵوم عه‌بدی به‌ڕێگاوه‌یه به‌ره‌و دیمه‌شق بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، به‌ڵام دواتر سه‌رۆكی سووریا ڕایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌واوه بۆ سبه‌ی دواخرا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دوێنێ سه‌رۆكایه‌تی سووریا ده‌قی ڕێككه‌وتنێكی 14 خاڵییان له‌نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع و مه‌زڵوم عه‌بدی بڵاوكرده‌وه. به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه ئاگربه‌ست كراوه و جه‌نگ ده‌وه‌ستێت. یه‌كێك له خاڵه هه‌ره گرینگه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه تێكه‌ڵكردنی ئه‌ندامانی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌یه به سووپای عه‌ره‌بیی سووریا و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌و وڵاته‌یه.
پێشبینی ده‌كرێت، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی سووریا و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له كه‌شێكی ئه‌رێنیدا بۆ كۆتایی هێنانی یه‌كجاری به ئاڵۆزی و گرژییه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت.