کەشناسی هەرێم: نم نم باران و جاروباریش به‌فر ده‌بارێت
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەی شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، كه‌شی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكرده‌وه. باران و به‌فر ده‌بارێت، پله‌كانی گه‌رماش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نزم ده‌بنه‌وه.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نووسیویه‌تی، ئاسمان نیمچە هەور و له هەندێك ناوچەش هەوری تەواو دەبێت. لە دوای نیوەڕۆ کاریگەری ئەو شەپۆلەی ڕووی لە ناوچەکەمان کردووە دووبارە چالاک دەبێتەوە، باران لە ناوچە جیاجیاکان بە شێوەی نمە ده‌بارێت. له ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت، به‌تایبه‌ت له ناوچه شاخاوییه هه‌ره به‌رزه‌كان.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما بۆ 2 تا 4 پله‌ی سیلزی به‌راورد به دوێنێ نزم ده‌بێته‌وه. حاجی ئۆمه‌ران به 3-ـی پله‌ی سیلیزی ساردترین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، له‌دوای ئه‌ویشه‌وه سۆران به 5 پله‌ی سیلیزی وه‌ك یه‌كێك له ناوچه هه‌ره سارده‌كان دێته هه‌ژماركردن.
سه‌باره‌ت به سبه‌ی سێشه‌ممه كه‌شناسی باس له‌وه ده‌كات، بارانبارین لە کاتەکانی بەرەبەیان کۆتایی دێت و ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە. ته‌نیا له كاته‌كانی دوانیوه‌ڕۆ كه‌مێك دابارین به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ماندا زاڵ ده‌بێت، دواتر ئاسمان بۆ ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌گۆڕێت.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، پلەکانی گەرما بۆ 2 تا 4 پله‌ی سیلیزی نزم ده‌بێته‌وه. حاجی ئۆمه‌ران به 4- پله‌ی سیلیزی ده‌بێته ساردترین ناوچه، سۆران و پیرمامیش به 4 پله‌ی سیلیزی وه‌ك یه‌كێك له ناوچه هه‌ره سارده‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بن.