ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆكه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع و مه‌زڵوم عه‌بدی بڵاوكرایه‌وه
ئه‌حمه‌د شه‌رع و مه‌زڵوم عه‌بدی به نێوه‌ندگیری ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ڤیدیۆییان ئه‌نجامدا
له درێژه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كانی سووریا، ئه‌حمه‌د شه‌رع و مه‌زڵوم عه‌بدی به نێوه‌ندگیری ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ڤیدیۆییان ئه‌نجامدا.
ڕۆژنامه‌ی «الشرق الأوسط» له به‌دواداچوونێكی تایبه‌تدا ئاشكرای كردووه، له په‌یوه‌ندییه‌كه ئه‌حمه‌د شه‌رع داوای له مه‌زڵوم عه‌بدی كردووه، بریاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) بدات، دواتر كۆی چه‌كداره‌كان تێكه‌ڵی سووپای عه‌ره‌بیی سووریا ده‌كات. له به‌رامبه‌ر داواكارییه‌كه‌ی شه‌رع وه‌ڵامی مه‌زڵوم عه‌بدی بریتی بووه له‌وه‌ی هه‌رگیز ئه‌م پێشنیازه قبووڵ ناكرێت، داواكه‌ت ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كه، مه‌زڵوم عه‌بدی پێشنیازی ئاگربه‌ست و كشانه‌وه‌ی كۆی هێزه‌كانی سووپای عه‌ره‌بیی سووریای له ڕه‌قه و دێره‌زوور بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع كردووه، به‌و مه‌رجه ئاماده‌ی دانوستان ده‌بن. له به‌رامبه‌ردا ئه‌حمه‌د شه‌رع به پێنشیازه‌كه‌ی فه‌رمانده مه‌زڵوم عه‌بدی ڕازی بووه.
مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) داوا ده‌كات، ئیداره‌یه‌كی سیاسی لامه‌ركه‌زی له ناوچه‌كانی كۆبانێ، حه‌سه‌كه، دەرباسیە، عامودا و ڕمه‌یلان دروست بكرێت. ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌و داواكارییه‌شی قبووڵ نه‌كردووه، گفتوگۆكه كۆتایی هاتووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به نێوه‌ندگیری ئه‌مریكا بڕیاردرا ئه‌حمه‌د شه‌رع و مه‌زڵوم عه‌بدی له دیمه‌شق كۆببنه‌وه، دواتر دیداره‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كی ڤیدیۆییان به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجامدا.