عێراق پاره‌ی گه‌نم كه‌م ده‌كاته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هەرێم لە بەرامبەر کەمکردنەوەی پارەی گەنجمی جووتیاران لەلایەن عێراقەوە هاتە دەنگ.
عێراق به‌نیازه له نرخی هه‌ر تۆنێك گه‌نم 150 هه‌زار دینار دابه‌زێنێت، له هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه نیگه‌رانی نیشان ده‌درێت و داوای په‌سه‌ندنه‌كردنی پێشنیازه‌كه ده‌كرێت.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی ڕایگه‌یاند، دژی پێشنیازی كه‌مكردنه‌وه‌ی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به نووسراوێكی فه‌رمی داوای پێداچوونه‌وه‌یان به پێشنیازه‌كه كردووه، کە نابێت بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی عێراق، سه‌رقاڵی په‌سه‌ندكردن و جێبه‌جێكردنی ئه‌و پێنشیازه‌یه كه داوا ده‌كات، نرخی هه‌ر تۆنێك گه‌نمی جووتیارانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له 850 هه‌زار دیناره‌وه، بۆ 700 هه‌زار دینار كه‌م بكرێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مساڵ زیاتر له 800 هه‌زار تۆن له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی باران بارینه‌وه به‌رهه‌م بهێندرێت.