تره‌مپ هێزی دژی تاران جوڵاند
ئەمریکا لە دژی ئێران سه‌رقاڵی ناردنی هێزی وشكانی و سه‌ربازییه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ململانێ و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان تاران و واشنتن ده‌چێته قۆناغێكی نوێوه، به‌رپرسێكی ئه‌مریكا ئاماژه به جووڵاندنی هێزی سه‌ربازی له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه دژی ئێران ده‌دات.
پێگه‌ی هه‌واڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه له زاری به‌رپرسێكی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مریكا سه‌رقاڵی ناردنی هێزی وشكانی و سه‌ربازییه بۆ ناوچه‌كه. ئه‌مه په‌یامێكه بۆ ئێران، بژارده‌كانی به‌رده‌م دۆناڵد تره‌مپ فراوانتر ده‌كات، هه‌ر كاتێك ئه‌مریكا ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رباز ده‌نێرێته ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، یان هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ی جیهان، ئه‌وا بێگومان بن له‌وه‌ی شتێكی گه‌وره ڕووده‌دات. ئه‌م جوڵه‌یه هاوشێوه‌ی جوڵه‌ی پێش ده‌ستگیركردن و كۆتایی پێهێنانی ده‌سه‌ڵاتی نیكۆلاس مادۆرۆ، سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلایه.
ئه‌لعه‌ره‌بییه به‌پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌ی متمانه‌پێكراو نووسیویه‌تی، لاپەڕەیەکی گەورەتری ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان واشنتن و تاران دەست پێ ده‌كات. کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی بەرەو ناوچەی فەرماندەیی ناوەندی دەڕوات و له کۆتایی ئەم هەفتەیە ده‌گات. وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پنتاگۆن) ئاماده‌كاریی بۆ ناردنی هێزی سه‌ربازی ئاسمانی بۆ ناوچه‌كه كردووه. تره‌مپ له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراو به گفتوگۆ ڕووبه‌ڕووی پرسی ئێران ده‌بێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه دواتر بژارده‌ی دیكه تاقیده‌كاته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، پێگه‌ی هه‌واڵی (الحدث) ئاشكرای كرد، ئه‌مساڵ له ئێران شتێكی گه‌وره ڕووده‌دات. گرژییه‌كانی نێوان تاران و واشنتن له چه‌ند مانگی داهاتوو فراوانتر ده‌بێت، هاوكات دۆناڵد تره‌مپ بڕیارێكی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی گرینگ سه‌باره‌ت به ئێران ده‌دات.