ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هاوكاری به‌سه‌ر ئاواره‌كانی حه‌له‌ب دابه‌شكرد
ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هاوكاری خۆراك و ناخۆراكی به‌سه‌ر 22 هه‌زار خێزانی ئاواره‌ی حه‌له‌ب دابه‌شكرد
ده‌زگای خێرحوازی بارزانی له ڕۆژئاوای كوردستان، ده‌ستی به دابه‌شكردنی هاوكاری به‌سه‌ر سه‌دان خێزانی كوردی حه‌له‌ب له عه‌فرین كرد.
ده‌زگای خێرخوازی بارزانی بڵاویكرده‌وه، دوێنێ ده‌ستمان به دابه‌شكردنی هاوكاريی خۆراكی و ناخۆراكی بەسەر 400 خانەوادەی ئاوارەكانی حەلەب لە عەفرین كرد. تیمه‌كانمان بە دابینكردنی خۆراك و گەرمكەرەوە و چارەسەری پزیشكی و پێداویستی ناوماڵ هاوكارییان دەكەن.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، هاوكارییەكان بریتی بوونه لە سەبەتەی خۆراك، سەبەتەی پاك كەرەوە، بەتانی و دۆشەك كۆی هاوكارییه‌كانیش لە شارەدێی ڕاجۆ لە سنووری عەفرین دابەش كراون. نۆرینگەی گەڕۆكی پزیشكیش، دەرمان و چارەسەری تەندروستی پێشكه‌شی چه‌ندین نه‌خۆش كردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، 22 هه‌زار خانه‌واده كه 110 هه‌زار كه‌س زیاتر ده‌بن، له گوند و شارۆچكه‌كانی سنووری عه‌فرین به‌هۆی جه‌نگی حه‌له‌به‌وه ئاواره‌بوون.