شه‌ڕ و ململانێ له به‌نداوی تشرین ده‌ستیپێكرد
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، هێزەکانیان سێ هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كانیانی سووریایان بۆ سه‌ر به‌نداوی تشرین تێكشكاندووە
سووپای عه‌ره‌بیی سووریا به چه‌ندین چه‌كی قورسی جۆراوجۆر هێرشی بۆ سه‌ر به‌نداوی تشرین ده‌ستپێكرد.
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) بڵاویكرده‌وه، گرووپه چه‌كدارییه‌كانی دیمه‌شق به تانك، زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی هێرشییان كرده سه‌ر به‌نداوی تشرین، شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قوڕس له‌م میحوه‌ره‌ی جه‌نگ ده‌ستیپێكردووه.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، سێ هێرش به‌رپه‌رچ دراوه‌ته‌وه. زرێپۆشێک، بولدۆزه‌رێك، دوو تانك و دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) تێكشكێندراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده له دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو ڕایگه‌یاند، گرووپه چه‌كدارییه‌كانی دیمه‌شق له 5 شارۆچكه‌ی جیاواز بنكه و سه‌ربازه‌كانیان به ئامانج گرتوون و پێكدادانی قوڕس ڕوویداوه.