جه‌نگی سووریا مه‌ترسی له‌سه‌ر سنووره‌كانی عێراق دروستكردووه
به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی سووریاوه مه‌ترسی له‌سه‌ر سنووره‌كانی عێراق هه‌یه و سووپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بە هەماهەنگی چاودێری سنوورەکان دەکەن.
له‌گه‌ڵ فراوانبوونی ئاڵۆزی و گرژییه‌كانی سووریا، هێزه ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ر سنووری عێراق كه‌وتنه ئاماده‌باشی و دڵنیایی ده‌درێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ڕایگه‌یاند، سووپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌ماهه‌نگی ته‌واوییان بۆ پاراستن و چاودێری كردنی سنووره‌كان هه‌یه. ئاماده‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تیرۆر.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئاشكرای كردووه، سنووره‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ سووریا پڕ كراوه له هێزی ئه‌منی، جگه له هێز، سه‌دان ئامێری پێشكه‌وتووی ته‌كنه‌لۆجی له‌سه‌ر سنوور جێگیر كراون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق په‌یوه‌ندی به دیمه‌شق كردووه بۆ پاراستنی سنووره‌كانی وڵاته‌كه‌ی. داوای كردووه، پڕووشكی ئاگری جه‌نگ نه‌په‌ڕێته‌وه سنووری عێراق و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوانیاندا هه‌یه.