به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر شه‌ڕی مان و نه‌مانی ڕاگه‌یاند
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر داوا لە هاووڵاتییان دەکات، لەوپەڕی ئامادەباشیدا بن و شانبەشانی هێزە سەربازییەکانیان چەک هەڵبگرن.
به‌هۆی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی سووپای عه‌ره‌بیی سووریا بۆ سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر باری نائاسایی ڕاگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بڵاویكرده‌وه، گرووپه چه‌كداره‌كانی دیمه‌شق ڕێككه‌وتنیان پێشێل كرد. تاكه بژارده‌ی سه‌ره‌كی له به‌رده‌میان جه‌نگی (النفیز العام) مان و نه‌مانه.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، سووپای عه‌ره‌بیی سووریا پێچه‌وانه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه له چه‌ندین قۆڵی جیاوازه‌وه هێرشییان ده‌ستپێكردووه. داوا ده‌كات، هێزه‌كان و ته‌واوی هاووڵاتییان به‌رگری میللی بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر باوه‌ڕی وایه، دیمه‌شق نایه‌وێت ڕێككه‌وتن بكات، په‌نا بۆ توندوتیژی و فیتنه ده‌بات. كار بۆ تێكدانی برایه‌تی و پرۆسه‌ی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتییانه دەکات.
له بڵاوكراوه‌كه هاتووه، داوا لە هەموو چین و توێژەکانی گەلەکەمان دەکەین، بەتایبەت گەنجان و ژنان، خۆیان چەکدار بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێکی چاوه‌ڕوانكراو لە ناوچەكانی جه‌زیره و کۆبانێ. ده‌بێت بیزانن ئێمه له‌به‌رده‌م جه‌نگێكداین بۆ مانه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه ناوچه‌كانی جه‌زیره و كۆبانێ به‌چڕی كه‌وتوونه‌ته ژێر هێرشی سه‌ربازی سووپای عه‌ره‌بیی سووریا. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر داوای چه‌كەهەڵگرتنی گشتی و جه‌نگی مانه‌وه ده‌كات.