ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع: شوێنپێی كورد هه‌ڵبگره و شه‌ڕییان له‌گه‌ڵدا مه‌كه
لێژنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی كاروباری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا داوا له ئه‌حمه‌د شه‌رع ده‌كات، چیتر شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كورددا نه‌كات
ئه‌مریكا: گه‌لی كورد خه‌باتی بۆ ئایینده‌یه‌كی باشتر له سووریا كردووه
ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی سووریا و پشتیوانیكردنی له گه‌لی كورد، له نوێترین هه‌وڵیدا لێژنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی كاروباری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع ده‌كات.
لێژنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی كاروباری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا (House Foreign Affairs Committee Majority) له ئێكس ڕایگه‌یاند، گەلی کورد له مێژوودا هه‌میشه خەباتی بۆ ئاییندەیەکی باشتر له سووریادا کردووە و هاوبەشی سەرسەختی ئەمریکی بووە.
به‌پێی نووسراوه‌كه‌ی ئێكس، لێژنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی كاروباری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران داوا له ئه‌حمه‌د شه‌رع ده‌كات، شوپێنپێی كورد هه‌ڵبگرێت، شه‌ری له‌گه‌ڵدا نه‌كات و به شوێنپێی گه‌لی كورده‌وه كار بۆ داهاتووی سووریای نوێ بكات.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌وه دێت، ئادمێرال براد کوپەر، فەرماندەی ناوەندی فەرماندەی سەربازیی ئەمریکا (سێنتكۆم) داوای وه‌ستانی شه‌ری له سووریا كرد و باسی له‌وه كرد، پێشوازی لە هەوڵە بەردەوامەکانی هەموو لایەنەکان لە سووریا دەکەین، بۆ
ڕێگری‌کردن لە زۆربوونی ئاڵۆزییه‌كان و گەیشتن بە چارەسەری کێشەکان لە ڕێگه‌ی گفتوگۆ. ده‌بێت هێزەکانی حکومەتی سووریا له ناوچه‌كانی نێوان حه‌له‌ب و ته‌بقا بكشێنه‌وه، واز له هێرشكردن بێنن و جه‌نگ له ته‌واوی سووریا بوه‌ستێنن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌مڕۆ تۆماس باراك، نێرده‌ی تره‌مپ له سووریا گه‌یشته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له سه‌رۆك بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، جه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم عه‌بدی و سه‌رۆكی ئه‌نه‌كه‌سه كۆبووه‌وه و تاوتوێی نوێترین پێشهاته‌كانیان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی رۆژئاوای كوردستان كرد.