نووسینگه‌ی ناته‌نیاهوو: تره‌مپ له‌دژی ئیسرائیل بڕیار له چاره‌نووسی غه‌ززه ده‌دات
ئیسرائیل به‌هۆی غه‌ززه‌وه له ئه‌مریكا نیگه‌رانه
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، نیگه‌رانی خۆی له بریاره‌كانی دۆناڵد تره‌مپ بۆ دروستكردنی لێژنه‌ی ئه‌نجوومه‌نی به‌رێوه‌بردنی كه‌رتی غه‌ززه نیشان ده‌دات.
نووسینگه‌ی بنیامین ناته‌نیاهوو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، دروستكردنی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی غه‌ززه له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه بێ پرسكردن بووه به ئیسرائیل و هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك له ئارادا نه‌بووه. ئه‌م بڕیاره دژی سیاسه‌تی ئیسرائیله و به‌ته‌واوی ناكۆكین له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، گیدیۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕاسپێردراوه تا له‌گه‌ڵ ماركۆ ڕۆبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه كۆببێته‌وه.
ئه‌مه هه‌ڵوێسته‌ی ناته‌نیاهوو دوای ئه‌وه دێت، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرای كردووه، به بریاری دۆناڵد تره‌مپ ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی غه‌ززه له لێژنه‌یه‌كی شاره‌زای كۆی بواره جیاوازه‌كان پێكهێنرداوه، له‌لایه‌ن خودی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه ئه‌نجوومه‌نه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بردرێت.