داوایه‌كی خێرا له ناوه‌ندی سه‌ربازیی ئه‌مریكاوه ئاڕاسته‌ی سووپای سووریا كرا
سێنتكۆم: ده‌بێت هێزه‌كانی سووپای عه‌ره‌بیی سووریا به‌خێرایی هێرشه‌كانی بوه‌ستێنێت
فەرماندەی ناوەندی فەرماندەی سەربازیی ئەمریکا داوا له سووپای عه‌ره‌بیی سووریا ده‌كات، به‌خێرایی هێزه‌كانیان بكشێننه‌وه و ده‌ستبه‌رداری هێرشه سه‌ربازییه‌كانیان بن.
ئەدمیراڵ براد کووپەر، فەرماندەی ناوەندی فەرماندەی سەربازیی ئەمریکا (سێنتكۆم) له تۆڕی ئێكس نووسیویه‌تی، پێشوازی لە هەوڵە بەردەوامەکانی هەموو لایەنەکان لە سووریا دەکەین، بۆ ڕێگری‌کردن لە زۆربوونی ئاڵۆزییه‌كان و گەیشتن بە چارەسەری کێشەکان لە ڕێگه‌ی گفتوگۆ.
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا داوا ده‌كات، هێزەکانی حکومەتی سووریا له ناوچه‌كانی نێوان حه‌له‌ب و ته‌بقا بكشێنه‌وه، واز له هێرشكردن بێنن و جه‌نگ له ته‌واوی سووریا بوه‌ستێنن.
سێنتكۆم باوه‌ڕی وایه، فشاره سه‌ربازییه به‌رده‌وامه‌كان پێویستی به كاری هاوسه‌نگی و هه‌ماهه‌نگی بۆ ڕێگریكردن له چالاكبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هه‌یه و باس له‌وه ده‌كات، پێویسته سووریای نوێ ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا و له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا بچه‌سپێنێت.