سزای زۆر توندی ئه‌حمه‌د شه‌رع له ئه‌گه‌ری نه‌وه‌ستانی جه‌نگ ده‌درێت
سیناتۆرێكی كۆمارییەكان ئه‌حمه‌د شه‌رع ئاگادار ده‌كاته‌وه
یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه هه‌ره نزیكه‌كانی تره‌مپ، هۆشداری به حكومه‌تی سووریا و خودی ئه‌حمه‌د شه‌رع له ئه‌گه‌ری نه‌وه‌ستانی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ده‌دات.
لیندسی گراهام، سیناتۆری كۆمارییەكان و كەسایەتی نزیك لە دۆناڵد ترەمپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی نوێی سووریا به‌رده‌وامه له هێرشی سه‌ربازی زیاتر بۆ سه‌ر كوردانی سووریا، ئه‌گه‌ر ئه‌حمه‌د شه‌رع به‌رده‌وام بێت له‌و هێرشه سه‌ربازییانه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ناسه‌قامگیرییه‌كی بێ وێنه له سووریا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌دایك ده‌بێت.
كه‌سه نزیكه‌كه‌ی ترمپ هۆشداری به شه‌رع ده‌دات و نووسیویه‌تی، له ئه‌گه‌ری هه‌ر به‌ره‌وپێشچوونێكی زیاتری گرژییه سه‌ربازییه‌كان، هه‌وڵی ته‌واو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزاكانی یاسای قه‌یسه‌ر زۆر به توندی به‌راورد به پێشوو ده‌ده‌م. جگه له‌وه‌ش لیندسی گراهام حكومه‌تی نوێی سووریا وه‌ك ڕژێم و دیكتاتۆرێكی نوێی ناوچه‌كه ده‌ناسێنێت.
یاسای قه‌یسه‌ر له ساڵی 2019 له‌لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مریكاوه له‌دژی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌رچوو، به‌ڵام له 14ی ئایاری 2025 و دوای ڕووخانی ڕژێمی 50 ساڵه‌ی ئه‌سه‌د به‌بریاری دۆناڵد تره‌مپ ئه‌و یاسایه و كۆی سزاكانی سه‌ر سووریا هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.