بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی کۆبوونەوەی تۆماس باراک و مەزڵووم عەبدی بەرێوەچوو
لە پیرمام کۆبوونەوەی لووتکە لە نێوان نوێنەری دۆناڵد تڕەمپ و جەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەرێوەچوو
بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی کۆبوونەوەی تۆماس باراک و مەزڵووم عەبدی بەرێوەچوو
ئەمڕۆ لە پیرمام بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، کۆبوونەوەی نێوان جەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی و تۆماس باراک بەرێوەچوو.
باره‌گای بارزانی، وێنه‌یه‌كی مێژوویی و ناوه‌ڕۆكی یه‌كێك له پڕ بایه‌خترین دیداره‌كانی سه‌ده‌ی له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان و پرسی ڕه‌وای دۆزی كوردی بڵاوكرده‌وه و به‌پێی بڵاوكراوه‌كه‌ش، لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی میوانداریی كۆبوونەوەیەكی گرنگی كرد لەنێوان باڵیۆز تۆماس باراك، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا و ویندی گرین، كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر و ژەنراڵ كێڤن لامبارت، فەرماندەی هێزەكانی ئەمەریكا لە سووریا و كۆڵۆنێڵ زاكاریا كۆرك و ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات و محەمەد ئیسماعیل، سەرۆكی ئەنەكەسە.
له بڵاوكراوه‌كه نووسراوه، لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی بەگەرمی بەخێرهێنانی هەموو لایەنەكانی كرد و سوپاس و پێزانینی خۆی پێشكێش كردن، كە لەم هەلومەرجە تایبەتەدا ئامادەیان بۆ ئەم كۆبوونەوەیە هەبووە لەپێناو ئاشتی و ڕێگرتن لە توندوتیژی. سەرۆك بارزانی جەختی لە بایەخ و گرنگیی دیالۆگ و سەقامگیری و پێكەوەژیان لە سووریای نوێ كردەوە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، باڵیۆز تۆماس باراك بە نوێنەرایەتیی ئەمەریكا سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرۆك بارزانی كرد بۆ ئەم میوانداری و كۆبوونەوەیە و پشتیوانییە بەردەوامەكانی.
به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه له نێوان نوێنەری دۆناڵد تڕەمپ و جەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی له‌دوای گرژییه‌كانی نێوان هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و سووپای عه‌ره‌بیی سووریا دێت، ئامانجی ئه‌م دیداره مێژوویییه یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی كێشه‌ی كورده له سووریای نوێ و دروستبوونی سه‌قامگیرییه‌كی هه‌میشه‌ییه له ڕۆژئاوای كوردستان و چه‌سپاندنی كۆی مافه‌كانی گه‌لی كورده له ده‌ستووری نوێی حكومه‌تی سووریا.