فوئاد حوسێن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه ده‌چێته تاران
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی ئێران، به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌چێته تارانی پایته‌خت
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی ئێران، به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌چێته تارانی پایته‌خت و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاته‌كه كۆده‌بێته‌وه.
سبه‌ی یه‌كشه‌ممه فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ نێوه‌ندگیری له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكا، به ئامانجی هێوركردنه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان سه‌ردانی تاران ده‌كات. له سه‌ردانه‌كه‌ی چاوی به عه‌باس عێراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی وڵاته‌كه ده‌كه‌وێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگادار به پێگه‌ی (الحدث)ی ڕاگه‌یاند، لە بەرنامەی کارەکەدا باس لە گرژییەکانی ئەم دواییەی نێوان ئەمریکا و ئێران و ڕێگه‌کانی کەمکردنەوەی دۆخەکە ده‌كه‌ن. هەروەها باس لە به‌ره‌وپێشچوونی هەوڵەکانی عێراق بۆ میوانداریکردنی دانوستانی ڕاستەوخۆی نێوان واشنتن و تاران له به‌غدا ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌فه‌رمی پێشوازی له نێوه‌ندگیرییه‌كه‌ی عێراق له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان ده‌كات، هیواخوازه له به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گفتوگۆی به‌رهه‌مدار و دانوستان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و كۆتایی هاتنی ئاڵۆزییه‌كان بكه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران فراوانتر بووه، تاران نیگه‌رانه له ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی واشنتن له خۆپیشاندانی هاوولاتییانی ناڕازی له شاره جیاوازه‌كانی ئێران و هه‌ڕه‌شه سه‌ربازییه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ و پشتیوانیكردنی خۆپیشانده‌ران.