تۆم باراك: سه‌رۆك تره‌مپ سڵاو و پێزانینی بۆ سه‌رۆك بارزانی هه‌بوو
تۆم باراك په‌یامی تره‌مپی به سه‌رۆك بارزانی گه‌یاند
نوێنه‌ری دۆناڵد تره‌مپ له پیرمام له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و مه‌سرور بارزانی، له‌باره‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی سووریا و داهاتووی گه‌لی كورد له ناوچه‌كه كۆبووه‌وه.
باره‌گای بارزانی ناوه‌ڕۆكی دیداره‌كه‌ی ئاشكرا كردووه و بڵاویكرده‌وه، بەڕێز تۆم باراك سڵاو و ڕێزی سەرۆك ترامپی بە سەرۆك بارزانی گەیاند، هەروەها پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی هەبوو لە پڕۆسەی ئاشتی و هێوركردنەوەی ڕووداوەكانی ئەم دواییەی سووریا. له به‌رامبه‌ردا سەرۆك بارزانی سوپاسی ڕۆڵی ئەمەریكای لە یارمەتیدانی لایەنەكانی سووریا كرد بۆ گەیشتن بە چارەسەركردنی كێشەكان و جەختیشی لەوە كردەوە پێویستە لە داهاتووی سووریادا مافەكانی گەلی كورد گەرەنتی بكرێت.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، بارودۆخی سووریا و دوایین گۆڕانكارییە مەیدانیەكان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و جەخت كراوه‌ته‌وه كە بۆ گەییشتن بە چارەسەریی كێشەكان پێویستە پشت بە دیالۆگ و لێكتێگەیشتن و شێوازی ئاشتیانە ببەسترێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌مڕۆ مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له هه‌ولێر چاوی به تۆم باراك، نوێنه‌ری تره‌مپ بۆ كاروباری سووریا ده‌كه‌وێت، دوایین پێشهاته‌كان و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن، هاوكات مه‌زڵوم عه‌بدی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانیش كۆبووه‌ته‌وه و باسی ئاڵۆزییه‌كانییان كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، سه‌ردانی نوێنه‌ری تره‌مپ بۆ هه‌ولێر، به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی هه‌سه‌ده و سووپای عه‌ره‌بیی سووریایه له پارێزگای حه‌له‌ب، ئه‌مریكا داوا ده‌كات به گفتوگۆ و دوور له پێكدادانی سه‌ربازی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت.