نێچیرڤان بارزانی داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع ده‌كات
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کورستان پشتیوانی خۆی بۆ مەرسوومە نوێیەکەی سەرۆکی سووریا سەبارەت بە دانپێدانان بە مافەکانی کورد دەربڕی.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع بۆ ناساندنی كورد وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی دانه‌بڕاو و سه‌ره‌كی له سووریا ده‌كات و داوایه‌كی خێراشی ئاڕاسته ده‌كات.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، پێشوازی له‌و فه‌رمانه ده‌كه‌م، كه دوێنێ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆككۆماری سووریا ده‌ریكرد. ناساندنی كورد وه‌ك پێکهاتەیەکی دانەبڕاو لە کۆمەڵگەی سووریا و پاراستنی مافەکانی، هەنگاوێکی سیاسی و یاسایی گرنگه و هه‌وڵێكی باشه بۆ بنیاتنانی سووریایەکی نوێ و دەستەبەرکردنی مافەکانی هەمووان.
نێچیرڤان بارزانی، پشتیوانی خۆی بۆ بنیاتنانی سووریای نوێ به مه‌رجی ڕێزگرتن و پاراستنی مافی ته‌واوی پێكهاته‌كان ڕاگه‌یاند و گووتی: "ده‌بێت ئه‌م بریاره‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع، ببێته یاسایه‌كی جێبه‌جێكراو، له ده‌ستووری داهاتووی سووریادا بچه‌سپێندرێت."
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ ئه‌حمه‌د شه‌رع مەرسوومێکی 8 خاڵی بۆ ناساندنی زمانی كوردی و گه‌له‌كه‌ی له سووریا ده‌ركرد، بڕیاریشدا جه‌ژنی نه‌ورۆز بكرێته پشووی فه‌رمی له سه‌رتاسه‌ری سووریادا.