سووپای عه‌ره‌بی سووریا ڕۆژئاوای فوڕاتی داخست و به ناوچه‌ی سه‌ربازی ناساند
سووپای سووریا ڕێککەوتنی کشانەوەی هێزەکانی هەسەدەیان پێشێل کرد و شەڕ و پێكدادان لە نێوانیاندا ڕوویدا.
دوای ئه‌وه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان هه‌سه‌ده و سووپای عه‌ره‌بی سووریا دروستبوو، بریاردرا ڕۆژئاوای فوڕات دابخرێت و وه‌ك ناوچه‌ی سه‌ربازی بناسێندرێت.
ده‌سته‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سووریا بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی هه‌سه‌ده ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان تێك‌شكاند و له ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای حه‌له‌ب ته‌قه‌یان به‌سه‌ر هێزه‌كان كردووه، كه به‌هۆیه‌وه دوو سه‌رباز كوژراوه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش به قوڕسی بریندار بوون. به‌هۆی كوژرانی دوو سه‌ربازه‌كه‌ش، ڕۆژئاوای فوڕات له پارێزگای حه‌له‌ب داده‌خرێت و وه‌ك ناوچه‌ی سه‌ربازی مه‌ترسیدار ده‌ناسێندرێت.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، سه‌ربازانی سووپای عه‌ره‌بی سووریا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سووپا بڵاوده‌بنه‌وه و ڕێككاری ئه‌منی تووندتر ده‌گیرێته‌به‌ر.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) وه‌ك تۆمه‌تبار و پێشێلكار سووپای عه‌ره‌بی سووریا ناو ده‌بات، ده‌ڵێت: "حكومه‌تی دیمه‌شق ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان پێشێل كردووه، وه‌ك خۆی جێبه‌جێیان نه‌كردووه بۆیه هێزه‌كانمان هێرشییان كردووه."