ده‌وڵه‌تی یاسا: مووچه ده‌نێرین و به برسیكردنی كورد ڕازی نین

حزبەکەی نووری مالیکی داوا لە پارتی دەکات لە پرۆسەی سیاسی عێراق نەکشێتەوە
هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، كه له لایه‌ن نوری مالیكی ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كرێت، پشتیوانی خۆی بۆ گه‌لی كورد ده‌رده‌بڕێت و ڕاوێژكارێكی هاوپه‌یمانییه‌كه داوا له نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا ده‌كات نه‌كشێنه‌وه و ده‌ڵێت: "مووچه ده‌نێرین و به برسیكردنی كورد ڕازی نین".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، عه‌باس موسەوی، ڕاوێژکاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا له چاوپێكه‌وتنێكی میدیایی ڕایگه‌یاند، پێویسته نوێنه‌رانی كورد و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بیر له كشانه‌وه له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق نه‌كه‌نه‌وه و ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین تا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و له داهاتووییه‌كی نزیكییش كێشه‌ی مووچه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
ڕاوێژكاره‌كه‌ی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، له عێراق نیازپاكی و كۆده‌نگییه‌ك دروست بووه، كه ناكرێت كێشه سیاسییه‌كان تێكه‌ڵ به پرسی مووچە بكرێت و بۆ ئه‌مه‌ش هه‌وڵی چڕ ده‌درێت، تا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا مووچه‌یه‌ك بنێردرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ یه‌كشه‌ممه، نوری مالیكی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق و سه‌رۆكی ئێستای هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا باسی له‌وه كرد، تکا له نوێنه‌رانی كورد ده‌كه‌م بڕیاری کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق نه‌ده‌ن، کەمێک ئارام بگرن تا چارەسەرێک بۆ کێشەکە دەدۆزینەوە، هەموو هەوڵێک دەدەین هیچ نەبێت ئەم هەفتەیە مووچەیەک بنێردرێت.