له 2031 كێشه‌ی كاره‌بای عێراق چاره‌سه‌ر ده‌بێت
حکومەتی عێراق دەیەوێت کێشەی کارەبا چارەسەر بکات
دوای ده‌یان ساڵ له حكومڕانی تائێستا كێشه‌ی كاره‌با له پارێزگاكانی عێراق چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، به‌پێی نوێترین پلانی وه‌زاره‌تی كاره‌بای وڵاته‌كه تا 2031 كێشه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، دواتریش به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
وەزارەتی کارەبای عێراق وردەکاریی پلانی پێنج ساڵی داهاتووی لە بوارى وزە و کارەبادا ئاشکرا کرد، ئامانج لێی گەیشتنه بە توانای بەرهەمهێنانی 57 هه‌زار مێگاوات كاره‌با، ئه‌م پلانه‌ی وه‌ك چاره‌سه‌رێكی فراوانی كێشه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با ناو بردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی خواستی كاره‌با له زستان، پێویستمان به 40 هه‌زار مێگاوات كاره‌با هه‌یه.
كاره‌بای عێراق ده‌یه‌وێت، تا ساڵی 2030 بۆ 2031 زیاتر له 57 هه‌زار مێگاوات كاره‌بای زیاتر به‌رهه‌م بهێنێت، چونكه له‌ئێستادا نزیكه‌ی 18 هه‌زار و 700 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێت، له‌كاتی گه‌یشتنی به‌م ڕێژه‌یه‌ش ڕاسته‌وخۆ كێشه‌ی كه‌می كاره‌با كۆتایی پێدێت.
به وته‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق، ژماره‌یه‌ك گرێبه‌ست بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پلانه له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له كۆمپانیاكانی سیمنس و شەنگەهای ئێلیکتریک واژوو كراوه.