پایتەخت

ئەمریکا بەدواداچوون بۆ دۆسیە داراییەکانی عێراق دەکات

ئەمریکا بەدواداچوون بۆ دۆسیە داراییەکانی عێراق دەکات
کورتە

نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی سەرمایە بیانییەکان کۆبوویەوە.

مارک ساڤایا، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی سەرمایە بیانییەکان (OFAC) کۆبوومەتەوە و تاوتوێی ئاستەنگەکان و دەرفەتەکانی چاکسازی لە سیستەمی بانکی عێراق لە هەردوو کەرتی دەوڵەتی و تایبەتدا کرا و ئەمەش بە ئامانجی، بەهێزکردنی حوکمڕانی دارایی، پابەندبوون بە سیستمە جیهانییەکان و لێپرسینەوەی دامەزراوەیی.

نوێنەری ئەمریکا لە عێراق لە دۆسیە داراییەکانی عێراق گوتوویەتی: "ڕێککەوتووین لەسەر ئەنجامدانی پێداچوونەوەیەکی گشتگیر و ورد بۆ هەموو ئەو تۆمار و مامەڵە داراییە گومانلێکراوانەی کە دامەزراوە، کۆمپانیا و کەسایەتییە عێراقییەکان تێیدا بەشدارن، جیالەمەش پێداچوونەوە بە دۆسیەی ئەو کەسانە دەکرێت کە پەیوەندییان بە کاری قاچاغ، تیرۆر، سپیکردنەوەی پارە، ماماڵە و پڕۆژەی دارایی ساختەکان هەیە."

مارک ساڤایا، لەسەر ئەم دۆسیانە دڵنایی داوە کە ئەمریکا لە هەنگاوەکانی داهاتووی دا، سزای تووندی ئەو کەسانە دەدات و سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئێستای عێراق و ئەمریکا گوتوویەتی: "هەرگیز پێشووتر پەیوەندی نێوان ئەم دوو وڵاتە هێندەی ئێستا بەهێز نەبووە."

15 کانونی دووەم 2026 10:11
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026