وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق: ئه‌و چه‌كدارانه‌ی هێرشییان كرده سه‌ر به‌نزینخانه‌كه‌ی به‌غدا ده‌ستگیركران
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەی لەسەر شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان چه‌كدارانی هێزه‌كانی سه‌رایا سەلام و هێزە ئەمنییەکان بڵاوکردەوە
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به بیانووی نه‌مانی به‌نزین هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر به‌نزینخانه‌یه‌ك، گرژی و ئاڵۆزی دروست ده‌بێت. وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیركردنی چه‌كداره‌كانی ڕاگه‌یاند و هۆشدارییش به گرووپه چه‌كداره‌كان ده‌دات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاویكرده‌وه، دوێنێ شه‌و ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له وێستگه‌یه‌كی سووته‌مه‌نی ده‌ستڕێژی گولـله‌یان كرد، پاشان ڕاسته‌وخۆ هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و كۆتاییان به ئاڵۆزییه‌كان هێنا.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه؛ له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ كۆتاییهێنان به گرژییه‌كان، تۆمه‌تباران له دژی هێزه ئه‌منییه‌كان وه‌ستاونه‌ته‌وه و شه‌ر و رووبه‌رووبوونه‌وه ڕوویداوه، به‌ڵام دواجار كۆی تۆمه‌تباران كه ژماره‌یان 9 چه‌كدار بوو، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركران و ڕاپێچی یاسا كران.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌باره‌ی ئه‌و گرووپه چه‌كدارییه و هه‌وڵدانییان بۆ نانەوەی ئاڵۆزی ئه‌وه‌ی خستووه‌ته ڕوو؛ لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بۆ هۆكاری ڕووداوه‌كه و پاڵنه‌ره‌كه‌ی ده‌ستیپێكردووه، هه‌ركه‌س و لایه‌نێكیش به‌ناوی گرووپی چه‌كدارییه‌وه ئاسایشی پایته‌خت تێکبدات، به‌توندی مامه‌ڵه‌ی لەگەڵدا ده‌كه‌ن و سه‌رپێچیكاران ڕووبه‌رووی سزای یاسایی ده‌كه‌نەوە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له كاتژمێر 11:30ـی خوله‌كی دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری هێزه‌كانی سه‌رایا سه‌لام، له‌كاتی چوونیان بۆ وێستگه‌یه‌كی سووته‌مه‌نی به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌نزین و سووته‌مه‌نی نه‌ماوه، ده‌ستدڕێژی گولـله ده‌كه‌ن و دواتریش هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی به‌هۆی فراوانبوونی ئاڵۆزییه‌كه، ده‌گه‌نه شوێنی ڕووداوه‌كه و له ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ختدا ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن.