ورده‌كاریی دووباره بۆردوومانكردنه‌وه‌ی هه‌سه‌ده له حه‌له‌ب گه‌یشت
شارۆچكه‌ی دێر حافر له پارێزگای حه‌له‌ب له‌لایه‌ن سووپای عه‌ره‌بی سووریاوه به چری بۆردوومان كرا و ئاماری قوربانییه‌كانیش نادیاره
دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و ڕێككه‌وتنی هه‌سه‌ده و سووپای عه‌ره‌بی سووریا له گه‌ره‌كی ئه‌شره‌فییه و شێخ مه‌قسوود له شاری حه‌له‌ب، دووباره سووپای عه‌ره‌بی سووریا هێرشی كرده سه‌ر هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و ئه‌مجاره شارۆچكه‌ی دێر حافر له حه‌له‌ب به ئامانج گیرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) بڵاویكرده‌وه، كه‌مێك پێش ئێستا هێزه‌كانی سووپای عه‌ره‌بی سووریا ده‌ستییان به بۆردوومانكردنی شارۆچكه‌ی دێر حافر له پارێزگای حه‌له‌ب كردووه و هاوكات له نزیك ڕۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور خاڵێكی هێزه‌كانمان به ئامانج گیراوه و به چڕی هێرشی كراوه‌ته سه‌ر.
هه‌سه‌ده له به‌شێكی بڵاوكراوه‌كه‌ی ئاشكرای ده‌كات، كه زیانه‌كانی بۆردوومانكردنی شارۆچكه‌ی دێر حافر نازاندرێت، هه‌رچی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هێزه‌كانمانه له شارۆچکەی ئەبوحەمام و دێره‌زوور له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌وه به توندی وه‌ڵامییان دراوه‌ته‌وه و ئه‌و زنیره هێرشه‌ش له چه‌ندین ناوچه‌ی جیاواز ئه‌نجام دراوه و له به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی سه‌ر شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فییه‌یه.
به‌گوێره‌ی بڵاوكراوه‌كه، ئه‌و هێرشانه به چه‌ندین جۆری جیاوازی چه‌كی قوڕسه‌وه ئه‌نجام دراون و تائێستاش ژماره و ڕێژه‌ی قوربانییه‌كان و زیانه‌كانی نه‌زاندراوه، ڕێككاری پێویستیش له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه گیراوه‌ته‌به‌ر.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له 11ی كانوونی دووه‌م ئاگربه‌ست و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دۆخی هه‌سه‌ده و ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییانه‌ی له پارێزگای حه‌له‌ب له‌نێوان هه‌سه‌ده و سووپای عه‌ره‌بی سووریا به ژماره‌یه‌ك مه‌رج و به پشتیوانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕاگه‌یه‌ندرا.
جێی باسه، نزیكه‌ی دوو هه‌فته پێش ئێستا سووپای عه‌ره‌بی سووریا ده‌ستی به بۆردوومانكردن و پێشره‌ویكردن كرد به‌ره‌و گه‌ره‌كی شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فییه و بیانووه‌كه‌ی بریتی بوو له‌وه‌ی له‌و دوو گه‌ره‌كه‌ی حه‌له‌ب بنكه‌ی سه‌ربازی لێیه و دواتر هێزه‌كانی هه‌سه‌ده به توندی وه‌ڵامییان دایه‌وه و ڕووبه‌رووی توند له‌نێوان ئه‌و دوو هێزه ڕوویدا و سه‌دان كه‌س بوونه قوربانی و هه‌زاران كه‌سیش ئاواره بوون.
شارۆچكه‌ی دێر حافر ده‌كه‌وێته پارێزگای حه‌له‌ب له ڕۆژئاوای كوردستان و 50 كیلۆمه‌تر لێیه‌وه دووره، دانیشتووانی شاره‌كه زیاتر له 35 هه‌زار كه‌سه و دوا نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆش به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سووپای سووریا پلانی هێرشکردنی بۆ سەر ناوچەکانی دێر حافر، قەواس و مەسکەنە ڕاگەیاند و داوای لە هێزه‌كانی هه‌سه‌ده كرد به‌ره‌و ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات بکشێنەوه.