پایتەخت

قوتابییان لە کرێی خوێندن دەبەخشرێن

قوتابییان لە کرێی خوێندن دەبەخشرێن
کورتە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا لە کاتی دريژکردنەوەی ماوەی خوێندن، لە کرێی خوێندنی قوتابییان خۆشبێت.

لە پێناو بەرژەوەندی قوتابییانی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی خوێندنی باڵا سەبارەت بە بەخشینی کرێی خوێندن بڕیارێکی گرنگی دا.

بەپێی نووسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم، سەبارەت بە قوتابییانی خوێندنی باڵای ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، خاوەن پێداویستی تایبەت، سێ یەکەمە دانەمەزراوەکان، کە لە ساڵی خوێندنی 2023-2024 لە خوێندنی باڵا (ماستەرو دکتۆرا) وەرگیراون،  بڕیار درا لە کاتی دريژکردنەوەی ماوەی خوێندن لە کرێی خوێندن ببەخشرێن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا هۆکاری بڕیارەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، کە بە پەسندی دەزانن لە کاتی درێژکردنەوەی ماوەی خوێندن قوتابییان لە کرێی خوێندن ببەخشرێن.

13 کانونی دووەم 2026 16:28
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026