ژینگەی هەولێر پاکبووەتەوە و زۆر تەندروستە

بەهۆی داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان ژینگەی هەولێر پاکبووەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر باس له‌وه ده‌كات، له ئێستادا ژینگه‌ی هه‌ولێر به‌ته‌واوه‌تی پاک بووه‌ته‌وه و به‌راورد به ساڵی پار، زۆر گۆڕاوه و ئێستا هه‌ولێر ژینگه‌یه‌كی پاک و ته‌ندروستی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دڵشاد میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر به پایته‌خت میدیای ڕاگه‌یاند، دوای ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی پاككردنه‌وه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر، به تایبه‌ت داخستنی پاڵاوگه نایاساییه‌كان و كارگەکان، دانانی فلتەر بۆ چێشتخانه و ئه‌و شوێنه جیاوازانه‌ی كه هۆكار بوون بۆ ئه‌وه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر ناته‌ندروست و پیس بێت، ئێستا سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ست هێناوه و توانیومانه ژینگه‌ی هه‌ولێر پاک بكه‌ینه‌وه و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه و درێژه‌ی ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر، له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌ی بۆ پایته‌خت میدیا خسته‌ڕوو، به‌راورد به ساڵی پار نزیكه‌ی %90ی ژینگه‌ی هه‌ولێر پاک بووه‌ته‌وه و ته‌ندروست بووه، له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه ئێمه به وردی به‌دوای ئه‌و سه‌رپێچیكارانه‌وه بووین، كه هۆكاری سه‌ره‌كی پیس بوونی ژینگه‌ی هه‌ولێر بوونه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر پێشتر ڕایگه‌یاندبوو، بەهۆی سەرپێچییەکانی پاڵاوگە نایاساییەکان، لە ناوەندی پارێزگای هەولێر 43 کەس بە بڕیاری دادگە دەستگیر کراون و 85 پاڵاوگە داخراون.