70 به‌ربژێری سه‌رۆككۆماری عێراق دوورخرانه‌وه
به بڕیارێكی فه‌رمی 70 به‌ربژێری پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق دوورخرانه‌وه و ته‌نیا 11 به‌ربژێر له كێبڕكێی پۆستی سەرۆکۆمار ماون.
دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له 80 كه‌س سیڤی خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق پێشكه‌ش كرد و چوونه نێو ململانێی بردنه‌وه‌ی باڵاترین پۆست و به‌رپرسیاره‌تی عێراق، به بریارێكی فه‌رمی 70 له‌وانه دوورخرانه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دوای پێداچوونه‌وه به ناو و سیڤی به‌ربژێرانی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق، به بڕیارێكی فه‌رمی 70 به‌ربژێری پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق دوورخرانه‌وه و ته‌نیا 11 به‌ربژێر له كێبڕكێ و ململانێی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پۆسته ماونه‌ته‌وه، دواجار یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ش پێویستی به ڕێككه‌وتنی سیاسی هه‌یه و شه‌ڕی بردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ش قوڕستر ده‌بێت.
هه‌ر یه‌كه له نه‌وزاد هادی، فوئاد حوسێن، د. له‌تیف ڕه‌شید و نزار ئامێدی له به‌ربژێره هه‌ره دیاره‌كانن، كه ناوه‌كانیان په‌سه‌ند كراوه و زۆرینه‌ی ئه‌و به‌ربژێرانه‌شی له كێبڕكێكه‌دا ماونه‌ته‌وه به نه‌ته‌وه كوردن و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، تا ئێستا پرسی په‌سه‌ندكردن و نه‌كردنی موسه‌ننا ئه‌مین، تاكه به‌ربژێری هێز و لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه، چونكه كێشه له ڕه‌گه‌زنامه‌ی دایكی هه‌یه و پێویسته بسه‌لمێندرێت عێراقییه.
مه‌رجه‌كانی به‌ربژێری سه‌رۆككۆماری عێراق به‌پێی یاسای ژماره 8ی ساڵی 2012 بریتییه له‌وه‌ی دایك و باوكی عێراقی بن، له عێراق له‌دایك بووبێت، ته‌مه‌نی زیاتر له 40 ساڵ بێت، خاوه‌ن ئه‌زموونێكی پاكی سیاسی بێت، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی هه‌بووبێت و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراقه‌وه په‌سه‌ند كرابێت، هاوكات پێویسته به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زیندانی نه‌كرابێت و كێشه‌ی یاسایی نه‌بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له‌دوای ساڵی 2005ـەوە تائێستا پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌درێت به كورد، له 2005 تا 2014 جه‌لال تاڵه‌بانی و له 2014 تا 2018 د. به‌رهه‌م ساڵح و له 2018 تا 2022 د. فوئاد حوسێن و له 2022 تا 2025 له‌تیف ڕه‌شید سه‌رۆككۆماری عێراق بوونه.