داوایه‌كی خێرا ئاڕاسته‌ی قوتابییانی كورد له ئێران ده‌كرێت
داوا لە قوتابییانی کورد لە ئێران دەکرێت، تا زووە بێن لە کوردستان بخوێنێنن
به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه به‌رده‌وامه‌كانی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و دۆخی نه‌خوازراوی وڵاته‌كه، داوا له ته‌واوی قوتابییانی كورد له‌و وڵاته ده‌كرێت، بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاش قوتابییان سه‌رپشك ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه د. یاسین ساڵح، به‌رێوه‌به‌ری گشتی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه ڕۆشنبیرییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له هه‌ر شارێكی ئێران كه گرژی و خۆپیشاندان له ئارادابێت، قوتابییانی كورد سه‌رپشك ده‌بن له گه‌رانه‌وه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان و جێهێشتنی ناوه‌نده‌كانی فێربوون.
ئه‌و به‌رێوه‌به‌ری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا باس له‌وه‌ش ده‌كات، سه‌لامه‌تی گیانی قوتابییان له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه و بۆیه سه‌رپشك كراون و هه‌موو بڕیارێكیش له خزمه‌تی خوێندنه‌كه‌ی ئه‌وان و به‌رده‌وامییان له پرۆسه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێكه شه‌ر و ئاڵۆزی له شاره‌كانی ئێران هه‌یه و خۆپیشاندانی فراوان ده‌ستی پێكردووه و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا له هه‌رێمی كوردستان داوا له قوتابییانی كورد كراوه بگه‌رێنه‌وه و ناوچه ئاڵۆزه‌كانییان جێبهێڵن و له‌ئێستاشدا سه‌دان قوتابی كورد له ناوه‌نده‌كانی فێربوون له شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران ده‌خوێنن.