كه‌سێك له چیای پیره‌مه‌گروون كه‌وته خواره‌وه
هاووڵاتییه‌ك له زنجیره چیای پیره‌مه‌گروون کەوتە خوارەوە، بەڵام توانرا لەلایەن ژمارەیەک شاخەوان لە مردن ڕزگار بکرێت
گرووپێكی شاخه‌وانی له هه‌ڵدێران و كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هاووڵاتییه‌ك له زنجیره چیای پیره‌مه‌گروون ئاگادار ده‌كرێنه‌وه و پێش گه‌یشتنی پۆلیسی به‌رگری شارستانی ئه‌وان ده‌گه‌نه شوێنی رووداوه‌كه و به هانایه‌وه ده‌چن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گرووپی شاخه‌وانی پیره‌مه‌گروون بڵاویكرده‌وه، رۆژی 12ی 1ی 2026 دوای ئەوەی گرووپمان ئاگادارکرایەوە لەلایەن سەرپەرشتیاری بەشی چالاکییەکانی تۆڕی شاخەوانی کوردستان، کە حاڵەتێکی هەڵدێران هەیە لە زنجیرە چیای پیرەمەگروون و بە دیاریکراوی زەردەکانی خوار لووتکەی زیندان بەدیوی خۆرئاوا، کە هاونیشتیمانییەک بوو لە ناحیەی پیرەمەگروون و هه‌ڵدێرا بوو، هەر دەستبەجێ دوای ئاگادارکردنەوەیان ئەندامانی چالاکی گرووپ خۆیان ئامادەکرد و ئەو هاوڕێیانەیان نزیک بوون زووتر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و به هانایانه‌وه چوون.
شاخه‌وانی پیره‌مه‌گروون له بڵاوكراوه‌كه‌ی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، بە هاوکاری تیمی فریاگوزاری تۆڕی شاخەوانی کوردستان، دەستەی شاخەوانی لووتکە، هاوڕێیانی یەکێتی شاخەوانی کوردستان، خەڵکی ناوچەکە، خزم و کەس و هاوڕێیانی هاونیشتیمانیەکە، بە هاوکاری برایانی پۆلیسی بەرگری شارستانی و خەڵکی بەڕێزی ناوچەکە سوپاس بۆخوا توانرا هاووڵاتییەکە بگەیەندرێتە تەختایی و لەوێوە بە ئەمبوڵانس ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێت.
گرووپی شاخه‌وانی پیره‌مه‌گروون له بڵاوكراوه‌كه داوا له هاووڵاتییان ده‌كات، لە چوونە چیاکان هەموو هەنگاوێک بە وریایی و زانستییانە بنێن، تا دووربن لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و کارەساتبار.