ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی عومره به چه‌ندین ڕێنمایی جیاوازه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا

رێنمایی نوێ بۆ گەشتی عومرە دەرکران
وا بڕیاره له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا گه‌شته‌كانی عومره به‌ڕێگای وشكانی و ڕێگای ئاسمانی ده‌ست پێبكاته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ش ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی نوێی بۆ كۆمپانیاكان بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان بڵاویكرده‌وه، داوا لە سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومره‌ی هەرێمی کوردستان ده‌كه‌ین، ئەوانەی بە فەرمی مۆڵەتی کارکردنیان هەیە لە رۆژی سێشەممەوە بەرواری 15\7\2025 سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومره بکەن، بەمەبەستی ئەنجامدانی گرێبەست و دوای ئەنجامدانی گرێبەست کۆمپانیاکان دەتوانن لە رۆژی 16\7\2025 دەست بە گەشتی عومره بکەنەوە بە رێگای وشکانی هەروەها ڕۆژی رۆژی هەینی 18\7\2025 دەتوانن بە رێگای ئاسمانی گەشتەکانیان دەست پێ بکەنەوە.
له درێژه‌ی بڵاوكراوه‌كه ئه‌وه‌ش هاتووه، داوا لە کۆمپانیاکانی بەرنامەفرۆشی عومره ده‌كه‌ین، کە ئەوانییش دەتوانن لە رۆژی سێ شەممەوە بەرواری 15\7\2025 سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومره بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی تەندەر و ئەنجامدانی گرێبەست و دەتوانن دوای تەواوکردنی مامەڵەکانیان لە رۆژی 16\7\2025 دەست بە گەشتەکانی عومره بکەنەوە بە رێگای وشکانی هەروەها لە رۆژی 18\7\2025 دەتوانن بە رێگای ئاسمانی لە رێگەی هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانییەوە دەست بە گەشتەکان بە رێگای ئاسمانی بکەنەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان له كۆتایی بڵاوكراوه‌كه‌یدا داوا له هاووڵاتییان ده‌كات، ئه‌گه‌ر نیازی گه‌شتی عومره‌یان هه‌یه، لەکاتی چوونیان بۆ کۆمپانیاکانی گەشتی عومره داوای مۆڵەتی فەرمییان لێ بکەن و ئەگەر مۆڵەتیان لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومره وەرنەگرتبوو بە هیچ شێوەیەک گەشتی لەگەڵدا نەکەن.