هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار ئاشكرا بوو
بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار ئاشكرا ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوو نرخی دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رزبوویه‌وه و بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار ئاشكرا ده‌كات و باس له نزمبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی و گۆڕانكاری نوێ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه فازڵ نه‌بی، بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕایگه‌یاند، ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كه خەڵکێک ھەیە پڕوپاگەندە بڵاو دەکاتەوە بۆ ئەوەی سوودی لێ وەرگرن و قازانج بکەن، خاڵێکی دیکە ئەوەیە، سەری ساڵ بوو و بانکی ناوەندی کەمتر پارەی خستە بازاڕ و داواکارییش لەسەر دۆلار زۆر بوو، ئەمە نرخەکەی بەرز کردەوە و خاڵی دیکەش ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی لەگەڵ بازرگانەکان بوو، کە نەتوانن دۆلار لە بانکی ناوەندی بکڕن بەھۆی ڕێکارەکانەوە، ئەمەش وای کرد بچن لە بازاڕ دۆلار بکڕن، ئەگەرنا ھیچ ھۆکارێکی زانستی نییە دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرز ببێتەوە، بۆیە بەهای دۆلار لە ماوەیەکی کەمدا بۆ نرخی پێشتر دەگەڕێتەوە.
فازڵ نه‌بی ئاشكرای كرد، نرخی دۆلار به‌ته‌واوی ئاسایی ده‌بێته‌وه و نرخه‌كه‌ی جێگیر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ له‌دوای پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی ئێستای نرخی دۆلار گۆڕانكارییه‌كی كاتییه و له داهاتوو نرخه‌كه‌ی وه‌ك خۆی لێدێته‌وه.
به‌پێی گووته‌كانی بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بێت، لە بانکی ناوەندی نرخی 100 دۆلار ده‌بێته 132 هەزار دینار و لە بازاڕیش 100 دۆلار دەبێتە 140 ھەزار دینار.