سكاڵا له‌سه‌ر مه‌لا مه‌زهه‌ر خۆراسانی تۆمار كرا
بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە ئافرەتان، چەند ئەفسەرێکی ژن لە وەزارەتی پێشمەرگە سکاڵای یاساییان لە دژی مه‌لا مه‌زهه‌ر خۆراسانی تۆمار کرد
دوا ئه‌وه‌ی مه‌لا مه‌زهه‌ر خۆراسانی هێرشیكرده سه‌ر ژنانی شه‌رڤانی ڕۆژئاوای كوردستان و ره‌خنه‌ی توندی لێگرتن، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ، تیمێكی یاسایی و ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری ژن له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سكاڵای یاسایی له‌دژی تۆمار كرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ڕایگه‌یاند، مه‌لا مه‌زهه‌ر تاهیر بێڕێزییه‌كی زۆری به ئافره‌تان و ڕۆڵ و پێگه‌یان له‌نێو كۆمه‌ڵگه كردووه، لە ڕوانگەیەکی تەسکەوە ڕۆڵی ئافرەتی بۆ ماڵەوە کەم کردووەتەوە و وەک خزمەتکارێک وێنای کردووە، ئه‌مه‌ش به تەواوی دژی بنەما ئاینییەکانە و پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤ و شکۆی ژنانە.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، لە ڕێگەی داواکاری گشتییەوە ئەو کەیسە دەجوڵێنێت و مه‌لا مه‌زهه‌ر خۆراسانی ڕووبەڕووی یاسا دەکه‌نه‌وه و سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، تیمێكی یاسایی و ژماره‌یه‌ك ئەفسەری ژن لە وەزارەتی پێشمەرگه ڕاگه‌یاندراوێكیان ئاڕاسته‌ی ڕای گشتی كوردستان، به ناوی تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له دژی مه‌لا مه‌زهه‌ر خۆراسانی كردووه و باس له‌وه ده‌كه‌ن، مه‌زهه‌ر خۆراسانی بە شێوەیەکی ناشایستە و دوور لە بەهای ئایینی پیرۆزی ئیسلام و کۆمەڵگەی کوردی، بە سوکایەتییەوە باسی پێشمەرگە و شەڕڤانانی ژن لە ڕۆژئاوای کوردستان و بە گشتی ژنان دەکات، کە بەپێی شەریعەت هیچ پەیوەندییەکیان بە ئاینی ئیسلامەوە نییە.
له‌و ڕاگه‌یاندراوه هاتووه، ئەوان وەک تیمی یاسایی و چەند ئەفسەرێکی ژن لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئەرکی خۆیان دەزانن سکاڵای یاسایی دژی ئەو مامۆستا ئاینییە تۆمار بکەن، داواش دەکەن داواکاری گشتی بێتە دەنگ و ئەم بێ ڕێزی و ناشایستەییە بەرامبەر بە ژنانی جەنگاوەری کورد و تێکۆشانی نەتەوەیی قبووڵ نەکەن.
جێی باسه، مه‌لا مه‌زهه‌ر خۆراسانی له باره‌ی به‌شداری ئافره‌تانی ڕۆژئاوای كوردستان ڕایگه‌یاندبوو، نابێت ئافره‌تان بۆ جه‌نگ و سه‌ربازی به‌كاربهێندرێن، چونكه ئه‌وه كاری ئه‌وان نییه و پێویسته بگه‌رێنه‌وه ماڵه‌وه و كار نه‌كه‌ن، به‌ڵكو ماڵ، ماڵداری، خزمه‌تی پیاوه‌كانییان له ماڵه‌وه بكه‌ن و بۆ كاركردن، جه‌نگ و شه‌ڕ نه‌چنه ده‌ره‌وه و تێكه‌ڵی پیاوان نه‌بن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی مادده‌ی 14ی ده‌ستووری عێراق ژن و پیاو یه‌كسانن و هیچ جیاوازییه‌كییان له نێواندا نییه.