شه‌پۆلێكی چڕی به‌فر و باران كوردستان ده‌گرێته‌وه
وادەی گەیشتنی شەپۆلە نوێیەکە ئاشکرا دەکرێت
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌شی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو، ورده‌كاریی هاتنی شه‌پۆلێكی چڕی به‌فر و باران له به‌شی پێشبینی بڵاوكرده‌وه و زانیاریی نوێی ئاشكرا كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ كه‌شی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت و به‌راورد به دوێنێ پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه.
له‌باره‌ی سبه‌ی دووشه‌ممه‌وه كه‌شناسی نووسیویه‌تی، کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ئێوارەوه بۆ نیمچە هەور و لە دره‌نگی شه‌ودا شه‌پۆلێكی باران بارین بۆ سەر ناوچەکەمان دەست پێدەکات بە نمە بارانی پچڕ پچڕ و ناوچەی جیا جیا و پله‌كانی گه‌رماش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نزم ده‌بنه‌وه.
سه‌باره‌ت به هاتنی شه‌پۆلێكی به‌فر و باران به‌شی پێشبینی كه‌شناسی ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە کاریگەری ئەم شەپۆلە تا شەوی چوارشەممە ده‌ست پێده‌كات و لە کاتەکانی بەیانی ڕۆژی پێنج شەممەدا کۆتای پێدێت، بەفر لە سەر شاخە بەرزەکان و ئەو ناوچانەی بەرزییان لە 1000 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا بەرزترە به‌شێوه‌یه‌كی چڕ و كاریگه‌ر ده‌بارێت.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه‌ی كه‌شناسی كوردستان، له ماوه‌ی ئه‌و شه‌پۆله‌دا به‌فر بارین سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆك ده‌گرێته‌وه و هاوكات باران بارین به‌شێوازی دابارین و نمە باران بەردەوام ده‌بێت و هەندێك کات لێزمە بارانیشی له‌گه‌ڵ دەبێت، بە تایبەت له سنووری ئیدارەی زاخۆ و ڕاپەڕین.