بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە

دوای ماوەیەکی زۆر سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆ دەبنەوە
له‌گه‌ڵ فراوانبوونی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، سبه‌ی به ئاماده‌بوونی سه‌رۆک بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له پیرمام بۆ ده‌ركردنی بڕیارێكی دروست و مێژوویی كۆده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاشكرای كرد، سبه‌ی دووشه‌ممه مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پیرمام به ئاماده‌بوونی سه‌رۆک بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه و ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بریتی ده‌بێت له كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێم و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دواكه‌وتنی مووچه و چه‌ندین پرسی دیكه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد، به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكان له‌باره‌ی یه‌كده‌نگی نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا ده‌بێت و پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانییش بەشێكی گرینگی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی 73 ڕۆژه حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌چه‌ندین بیانووی جیاواز مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی به بارمته گرتووه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر بژێوی ژیانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان جێهێشتووه.