مه‌زڵوم عه‌بدی ڕاگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی ئاگربه‌ست بڵاوكرده‌وه
مەزڵووم عەبدی ڕایگەیاند، شەڕڤانان و برینداران لە حەلەبەوە دەگوازرێنەوە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا
له درێژه‌ی ئاڵۆزی و گرژییه‌كانی حه‌له‌ب فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ڕاگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنییان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سووریا بڵاوكرده‌وه.
ژه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات بڵاویكرده‌وه، بە نێوەندگیری لایەنە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕاگرتنی هێرش و پێشێلکارییەکانی دژی گەلەکەیان لە حەلەب، گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێک کە دەبێتە هۆی ئاگربەست و دەستەبەرکردنی چۆڵکردنی شەهیدان، بریندارەکان، خەڵکی مەدەنی گیریخواردوو و شەڕڤانان لە گەڕەکەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوودەوە بەرەو باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم عه‌بدی باس له‌وه کراوە، داوا لە ناوبژیوانان دەکەن پابەندی بەڵێنەکانیان بن بۆ وەستاندنی سەرپێچیەکان و کاربکەن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بە سەلامەتی بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بۆ تێکۆشەرانی بەرخۆدانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە و شەهیدەکانیان و هەڤاڵانیان و بنەماڵەکانیان و خەڵکی سڤیل کە بە چەقبەستوویی ڕاوەستاون، ڕێز و سەرسامی قووڵی خۆیان پێشکەش دەکەین.
له كۆتاییدا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات نووسیویه‌تی، پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی خۆیان و هەروەها کەسووکاری شەهیدان و گەلەکەیان دەکەن و دوعای زوو چاکبوونەوەی بریندارەکان دەکەن.