پایتەخت

فرۆشتنی ئەو شوقه ‌و خانووانەی تەنیا لەسەر نەخشە بوونیان هەیە حەرام کرا

فرۆشتنی ئەو شوقه ‌و خانووانەی تەنیا لەسەر نەخشە بوونیان هەیە حەرام کرا
کورتە

"نابێت خانوو و شوقە لەسەر نەخشە بفرۆشرێت"

فەتوای هەرێمی كوردستان، فرۆشتنەوەی ئەو شوقه ‌و خانووانەی تەنیا لەسەر نەخشە بوونیان هەیە و ته‌واو بوون و وه‌رگرتنیان دروست نییه ‌و حه‌رام کرد.

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا  رایگەیاند: "دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ هاووڵاتییان پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به‌ حوكمی فرۆشتنه‌وه‌ی شوقه‌ و موڵك له‌و شاره‌ تازانه‌ی كه‌ دروست ده‌كرێن، كه‌ هێشتا وه‌ریان نه‌گرتووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یان هه‌ر ده‌ست به‌ دروستكردنی نه‌كراوه‌ و ته‌نیا له‌سه‌ر نه‌خشه‌ بوونی هه‌یه‌، یان ده‌ستپێكراوه‌، به‌ڵام هێشتا ته‌واو نه‌بووه‌ و وه‌رینه‌گرتووه‌، كه‌ له‌ ئێستادا بووه‌ته‌ دیارده‌و چه‌ندین ده‌ست ده‌كات".

جەختی لەوەشکردەوە: "لەسەر ئەم پرسە ئەنجومەنەکە گەیشتە ئەم فەتوایانە، کە فرۆشتنه‌وه‌ی شوقه‌ و خانووبه‌ره‌ پێش وه‌رگرتنی دروست نییه‌، چونكه‌ فرۆشتنی هیچ كاڵایه‌ك پێش وه‌رگرتنی دروست نییه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بوو به‌هه‌یكه‌ل دروسته‌ به‌ شێوازی ده‌ست له‌سه‌ر هه‌ڵگرتن (رفع الید) له‌و مافه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی له‌و هه‌یكه‌له‌دا له‌ به‌رانبه‌ر پاره‌یه‌كدا واز له‌ هه‌یكه‌له‌كه‌ بهێنێ".

لەبارەی حەرامکردنی فرۆشتنی شوقە و خانووی تەواو نەکراو ئاشکرای دەکات: " ئه‌و شوقه ‌و خانووانه‌ی كه‌ ته‌نیا له‌سه‌ر نه‌خشه‌ بوونیان هه‌یه‌ و هێشتا دروست نه‌كراون كڕینیان له‌ده‌ستی یه‌كه‌م دروسته‌ به‌ شێوه‌ی (بیع الإستصناع) له‌سه‌ر رای به‌شێك له‌ زانایان، به‌ڵام فرۆشتنه‌وه‌یان پێش ته‌واو بوون و وه‌رگرتنیان دروست نییه ‌و حه‌رامه"‌.


لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکە ئەوەش هاتووە: "پێویسته‌ مسوڵمانان خۆیان بپارێزن له‌ مامه‌ڵه‌كردن به‌و شوقه‌ و خانووانه‌ی كه‌ ته‌نیا له‌سه‌ر نه‌خشه‌ بوونیان هه‌یه‌، چونكه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی چه‌ندین گرفتی شه‌رعی و یاسایی و هه‌ندێك جار فێڵ و ناڕاستیش له‌م كاره‌دا ڕوده‌دات وه‌ك ئه‌وه‌ی بینیمان له‌ هه‌ندێك له‌ كۆمپانیاكانی عه‌قارات كه‌ یه‌ك شوققه‌ چه‌ند خاوه‌نی هه‌بوو و چه‌ندین جار فراشرا بووه‌وه‌، بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ڕه‌سه‌ن و یه‌كه‌م جاری ئاگادار بووبێت، وه‌ هه‌روه‌ها هه‌ندێك جار ده‌بێته‌ مایه‌ی مایه‌پووچ بوونی ئه‌و كۆمپانیا و سه‌رمایه‌دارانه‌ی به‌م كاره‌ هه‌ڵده‌دستن و له‌و نێوه‌نده‌دا خه‌ڵكێكی زۆر زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن".

13 تەمموز 2025 10:02 36
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025