له‌م ناوچه‌یه‌ی كوردستان 34 سانتیمه‌تر به‌فر باریوه
دوێنێ شه‌و له ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان 34 سانتیمه‌تر و له ناوچه‌یه‌كی دیكه 30 سانتیمه‌تر به‌فر باریوه
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان كه‌شی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكرده‌وه و ئاشكراشی ده‌كات، شه‌وی ڕابردوو له ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان 34 سانتیمه‌تر به‌فر باریوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ کەشی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچڕ یچڕ تا کاتەکانی ئێوارە، لە درەنگانی شەو تاکو بەیانی زوو ڕۆژی یەکشەممه و لە هەندێك ناوچەشدا تەم درووست دەبێت و هاوكات پله‌كانی 2 تا 4 پله به‌راورد به دوێنێ نزم ده‌بێته‌وه.
كه‌شناسی له‌باره‌ی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌وه نووسیویه‌تی، کەشی ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لە هەندێك کات و شوێن دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو و پله‌كانی گه‌رماش به‌رز ده‌بێته‌وه و هاوكات ئه‌مڕۆ شه‌ممه و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه حاجی ئۆمه‌ران و سۆران دوو ساردترین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بن و گه‌رمیانیش به 15 پله‌ی سیلیزی ده‌بێته گه‌رمترین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی به‌فر بارین كه‌شناسی كوردستان داتایه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاشكرای ده‌كات، له شاره‌دێی كانی ماسێ كه ده‌كه‌وێته قه‌زای ئامێدی له پارێزگای دهۆك زۆرترین به‌فر باریوه و ڕێژه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 34 سانتیمه‌تر و له گوندی باسنێش له شارباژێڕ ته‌نیا له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 30 سانتیمه‌تر به‌فر باریوه.