ئیداره‌ی خۆسه‌ر بانگه‌وازێكی به‌په‌له‌ی بڵاوكرده‌وه
ئیداره‌ی خۆسه‌ر هۆشداری له ڕوودانی كۆمه‌ڵكوژی مرۆیی به‌هۆی بۆردوومانی به‌رده‌وامی نه‌خۆشخانه‌ی خالید فه‌جر ده‌دات
ئیداره‌ی خۆسه‌ر بانگه‌وازێكی به‌په‌له‌ی له‌باره‌ی نەخۆشخانەی خالید فەجرله گه‌ره‌كی شێخ مه‌قسوود بلاوكرده‌وه و هۆشداری خێرا ده‌دات و ته‌واوی لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی ئیداره‌ی خۆسه‌ر بڵاویكرده‌وه، مه‌ترسی قڕكردن و كۆمه‌ڵكوژی له ئارادا هه‌یه و نزیكه له جێبه‌جێكردنی بۆیه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بانگه‌وازێكی خێرا ئاڕاسته‌ی ڕای گشتی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی و ته‌واوی جیهان ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئاڵۆزییه‌كان، ڕاسته‌وخۆ و به‌شێوه‌یه‌كی نامرۆییانه نه‌خۆشخانه‌ی خالید فه‌جر له گه‌ره‌كی شێخ مه‌قسوودی شاری حه‌له‌ب به ئامانج ده‌گیرێت وهه‌وڵه‌كه پلان بۆ داڕێژراوه.
ئیداره‌ی خۆسه‌ر له بلاوكراوه‌كه‌یدا ئاشكرای ده‌كات، له یه‌كه‌م ڕۆژی ئاڵۆزییه‌كانه‌وه تائێستا ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه به ئانقه‌ست به ئامانج گیراوه و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بۆردوومان ده‌كرێت، به‌پێی یاسا نێوده‌وله‌تییه‌كان بۆردوومانی دامه‌زراوه‌یه‌كی پزیشكی مه‌ده‌نی تاوانی جه‌نگه و پێشێلكاریی ئاشكرای یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و ژیانی سه‌دان نه‌خۆش و بریندار له‌و ننه‌خۆشخانه‌یه له مه‌ترسییه‌كی جیددی دایه.
ئیداره‌ی خۆسه‌ر باس له‌وه‌ش ده‌كات، پێداویستییه پزیشكییه‌كان كه‌مبوونه‌ته‌وه و نزیكه له په‌ككه‌وتنی ته‌واوه‌تی، بۆیه نزیكین له كۆمه‌ڵكوژی مرۆیی و به‌رده‌وامی ئه‌و بۆردوومانه دەبێتە هۆی قووڵبوونەوەی کارەساتی مرۆیی و تەندروستی و پێویسته ته‌واوی هێزه نێوده‌وڵه‌تی و جیهانییه‌كان، ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن و كار بۆ ڕاگرتنی ئه‌م جۆره بۆردوومانانه بكه‌ن.