تۆم باراك: سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتییانمان ده‌وێت
په‌یامێكی خێرا له تۆم باراكه‌وه له‌باره‌ی حه‌له‌به‌وه
ئه‌مریكا كار بۆ جێبه‌جێكردنی ئاگر به‌ستی هه‌میشه‌یی له شاری حه‌له‌ب ده‌كات و نێرده‌ی ئه‌مریكا له سووریا په‌یامێكی نوێی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه تۆم باراك، نێرده‌ی ئه‌مریكا له سووریا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن ڕایگه‌یاند، پێویسته گیانی هاوولاتییانی سڤیل له شاری حه‌له‌ب پارێزراو بێت و مافی سه‌رجه‌م پێكهاته جیاوازه‌كان له شاری حه‌له‌ب وه‌ك خۆی بپارێزرێت و كار بۆ سه‌لامه‌تییان بكرێت.
نێرده‌ی ئه‌مریكا له سووریا باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌مریكا هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی له شاری حه‌له‌ب ڕبگه‌یه‌ندرێت و هاوكات پشتویانی له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی سووریا ده‌كات بۆئه‌وه‌ی یه‌كپارچه‌یی و سه‌قامگیری خاكی سووریا بپارێزێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئوردن پشتیوانی به سه‌قامگیری خاكی سووریا ده‌كات و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی وڵاته‌كه هه‌یه و نایه‌وێت هیچ شه‌ر و پێشهاتێكی دیكه‌ی نه‌خوازراو ڕوو له ناوچه‌كه بكات.