به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر به مه‌رج هێزه‌كانی ده‌گوازێته‌وه
به مه‌رجی پاراستنی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی 1ی نیسان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر هێزه‌كانی ده‌گوازێته‌وه
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر ئاماده‌یی خۆی نیشان داوه هێزه‌كیانیان له هه‌ر دوو گه‌ره‌كه كوردنشینه‌كه‌ی شاری حه‌له‌ب بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی فوڕات بگوازێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئیلهام ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕایگه‌یاند، به مه‌رجی پاراستنی كوردیی ناوخۆیی و مانه‌وه‌ی ئه‌نجووومه‌نی خۆجێی بۆ دانیشتووانی گه‌ره‌كی شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فییه له شاری حه‌له‌ب ئاماده‌ین هێزه‌كانمان بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بگوازینه‌وه و ئێمه ده‌مانه‌وێت گیانی هاووڵاتییانی سڤیل له گه‌ره‌كه كوردنشیه‌كان پارێزراو بێت.
جێی باسه، هێز و لایه‌ن و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هاتوونه‌ته سه‌ر هێڵ بۆ ئارامبوونه‌وه‌ی دۆخی شاری حه‌له‌ب و پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و ده‌ستپێشخه‌رییان كردووه، تا هێزه كوردییه‌كان بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بگوازرێنه‌وه و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ریش ئاماده‌یی خۆی به مه‌رجی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی 1ی نیسان نیشان ده‌دات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه شه‌ر و رووبه‌رووبوونه‌وه له هه‌ردوو گه‌ره‌كی كوردنشینی ئه‌شره‌فیییه و شێخ مه‌قسوود له‌نێوان هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و سوپای عه‌ره‌بی سووریا ده‌ستی پێكردووه و تائێستاش زیاتر له 150 هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی كورد ئاواره بوونه‌وه و سه‌دان كوژراو و بریندار هه‌یه.