دەیان هەزار کوردی حەلەب ئاوارە بوون
تائێستا لە حەلەب ده‌یان هه‌زار كورد ئاواره بوون و به‌ره‌و ناوچه‌ی دیكه كۆچییان كردووه
به‌هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی سووپای سووریا و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانی شاری حه‌له‌ب، تائێستا ده‌یان هه‌زار كورد ئاواره بوون و به‌ره‌و ناوچه‌ی دیكه كۆچییان كردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لێژنه‌ی ناوه‌ندی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی حه‌له‌ب بڵاویكرده‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی جه‌نگ شه‌پۆلی ئاواره‌بوونی به كۆمه‌ڵ فراوانتر ده‌بێت و تائێستا زیاتر له 142 هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی ئاواره‌بوونه و ته‌نیاش ئه‌مڕۆ 13 هه‌زار كه‌س شوێنی نیشته‌جێبوونییان به‌جێهێشتووه و ئاواره بوون.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی لێژنه‌ی ناوه‌ندی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی حه‌له‌ب هاتووه، كه له كاتی كۆچكردن و ئاواره‌بوونی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی پێكدادان و ڕووبه‌رووبوونه‌وه ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه‌ش 10 هاووڵاتی مه‌ده‌نی گیانی له‌ده‌ستداوه و 88ی دیكه‌ش برینداربوون و له‌لایه‌ن تیمه پزیشكییه فریاگوزارییه‌كان چاره‌سه‌ری خێرایان پێشكه‌ش كراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له شاری عه‌فرین و ناوچه‌كانی عه‌زاز شوێنی مانه‌وه و حه‌وانه‌وه بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی ده‌ستی جه‌نگ دابین كراوه و هاوكارییان پێشكه‌ش ده‌كرێت.