پێشه‌وا هه‌ورامانی چی به ڕۆژنامه‌نووسێكی نزیك له شه‌رع گووت؟
پێشه‌وا هه‌ورامانی به‌توندی وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌نووسێكی نزیك له شه‌رع ده‌داته‌وه و داوا ده‌كات قه‌باره‌ی خۆیان بزانن
دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نووسێكی سووری له ژماره‌یه‌ك بڵاوكراوه‌ی چه‌واشه‌كاریدا هێرش ده‌كاته سه‌ر شه‌ڕڤانانی سووریا و بێ‌ڕێزییان پێده‌كات، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌توندی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه و داوا ده‌كات قه‌باره‌ی خۆیان بزانن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه قوته‌یبه حاجی یاسین، ڕۆژنامه‌نووسی سووری و نزیك له ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی ڕاگوزه‌ری سووریا له پلاتفۆڕمی ئێكس به‌چه‌ندین شێوه‌ی جیاواز سووكایه‌تی به گه‌لی كورد و شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده ده‌كات و له بڵاوكراوه‌یه‌كدا باس له‌وه ده‌كات، ده‌بێت هه‌سه‌ده سنووره‌كانی بزانێت و له شوێنی خۆی بمێنێته‌وه و تێبگات كه سووریای مه‌زن گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ده‌ستوه‌ردان نه‌كات و ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن بێڕێزییه.
پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆمێنتی بڵاوكراوه‌كه‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ی نزیك له شه‌رع نووسیویه‌تی، هیچ شتێک لە ئێوەدا نەگۆڕاوە، تەنیا جلی نوێ و بۆینباخی نوێتان پۆشیوە، هێشتا بە هەمان عەقڵیەتی شۆڤێنی و دژە مرۆڤایەتی ڕەفتاردەکەن، ئێمە قەبارەی خۆمان دەزانین، هەروەها کچە شەڕکەرەکانمان باش قەبارەی ئێوە دەزانن.
هه‌ورامانی ئه‌وه‌شی بۆ نووسیوه، هیچ شتێک لە ئێوەدا نەگۆڕاوە، تەنیا جلی نوێتان پۆشیوە و بۆینباختان لەمل کردووە، هێشتا بە هەمان عەقڵیەتی شۆڤێنی و دژە مرۆڤایەتی ڕەفتاردەکەن، ئێمە قەبارەی خۆمان دەزانین، هەروەها کچە شەڕکەرەکانمان باش قەبارەی ئێوە دەزانن.