هه‌سه‌ده: سووپای سووریا به موشه‌كی گراد هێرش ده‌كاته سه‌ر گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كان
سووپای سووریا مووشه‌كی گرادی له‌دژی كورد به‌كارهێنا
هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریا زیاتر له سێ ڕۆژه به‌شێوه‌یه‌كی چڕ ناوچه كورد نشینه‌كانی شاری حه‌له‌ب بۆردووومان ده‌كه‌ن و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆش له حه‌له‌ب باس له‌وه ده‌كات، به‌رده‌وام ده‌بین له به‌رگری و ناوچه‌كانمان چۆڵ ناكه‌ین.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی حه‌له‌ب (هه‌سه‌ده) بڵاویكرده‌وه، دیمه‌شق به زیاتر له 60 تانك و زرێپۆش و سه‌دان چه‌كی قوڕس و هه‌زاران سه‌رباز ده‌ستی به پێشڕه‌وی كردووه بۆ داگیركردنی گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كان و ده‌یان سه‌ربازی دیمه‌شق له‌كاتی پێشڕه‌ویدا كوژراون و ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له به‌رگری.
ئاسایشی حه‌له‌ب ئاشكراشی ده‌كات، دیمه‌شق به مووشه‌كی گراد هێرشی كردووه‌ته سه‌ر گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كان و درۆنی خۆكوژ و فڕۆكه‌ی جه‌نگی به‌كارده‌هێنێت و ئێمه خودی حكومه‌ت به به‌رپرسیاری ئه‌م هێرش و داگیركارییه ده‌زانین.
كه‌مێك پێش ئێستاش مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات بڵاویكرده‌وه، به‌رده‌وامیدان به‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی كه له شاری حه‌له‌ب هه‌یه مه‌ترسی كۆمه‌ڵكوژی لێده‌كه‌وێته‌وه، شه‌ڕ و زمانی جه‌نگ چاره‌سه‌ر نییه و شتێكی تاكلایه‌نه‌یه، ئه‌وه‌ی كه ده‌گوزه‌رێت پێشووتریش له کەناراوەکانی سووریا و سوەیدا ڕوویداوه و بووه‌ته هۆی كۆمه‌ڵكوژی.