مه‌زڵوم عه‌بدی: مه‌ترسی كۆمه‌ڵكوژی له ئارادا هه‌یه
مه‌زڵوم عه‌بدی په‌یامێكی خێرای بڵاوكرده‌وه و هۆشداری له ڕوودانی كۆمه‌ڵكوژی ده‌دات
له درێژه‌ی شه‌ر و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان سووپای سووریا و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده مه‌زڵوم عه‌بدی په‌یامێكی خێرای بڵاوكرده‌وه و هۆشداری له ڕوودانی كۆمه‌ڵكوژی ده‌دات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات بڵاویكرده‌وه، به‌رده‌وامیدان به‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی كه له شاری حه‌له‌ب هه‌یه مه‌ترسی كۆمه‌ڵكوژی لێده‌كه‌وێته‌وه، شه‌ڕ و زمانی جه‌نگ چاره‌سه‌ر نییه و شتێكی تاكلایه‌نه‌یه، ئه‌وه‌ی كه ده‌گوزه‌رێت پێشووتریش له کەناراوەکانی سووریا و سوەیدا ڕوویداوه و بووه‌ته هۆی كۆمه‌ڵكوژی.
مه‌زڵوم عه‌بدی له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات، دیمه‌شق تانك و تۆپخانەی لە گەڕەکەکانی شاری حەلەب جێگیر كردووه، خه‌ڵكی سڤیل بۆردوومان ده‌كات و هه‌زاران كه‌س ئاواره بوونه، بۆیه ئه‌م هه‌وڵانه زه‌مینه‌خۆشكه‌رن بۆئه‌وه‌ی گۆڕانكاری دیمۆگرافی مه‌ترسیدار و ترسناك بێته ئاراوه و پێویسته به‌خێرایی ئه‌م هێرشه نه‌خوازراوه بوه‌ستێندرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه سووپای سووریا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی كوردی شاری حه‌له‌ب و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری هاتووه‌ته ئاراوه و كوژراو و بریندار هه‌یه و هه‌زاران كه‌سیش ئاواره‌بوونه.