سەرۆک بارزانی: داوا لە دەسەڵاتدارانی سووریا دەكەم ناكۆكیی سیاسی نەكرێتە ناكۆكیی نەتەوەیی
سه‌رۆك بارزانی داوایه‌كی خێرا له حكومه‌تی سووریا ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕ و ئاڵۆزیی له‌نێوان هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) و سووپای سووریا ڕوویدا سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی بلاوكرده‌وه و داوایه‌كی خێرا ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی وڵاته‌كه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆك بارزانی بڵاویكرده‌وه، گۆڕانكارییە سیاسیەكانی سووریا دەرفەتێكی باش بوو بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەكی گونجاو بۆ ئەوەی ڕەچاوی مافە ڕەواكانی گەلی كورد لە سووریا بكرێت و سەرجەم كێشەكانیش چارەسەر بكرێن. لەوپێناوەشدا لەگەڵ هەموو لایەنەکان هەوڵی زۆرمان دا كە پێویستە هەرچی گرفت و ناكۆكی هەیە لەڕێگەی دیالۆگ و بە شێوازی ئاشتیانە چارەسەر بكرێن.
سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی ئاڵۆزییه‌كان و ئاواره‌بوونی سه‌دان كوردی شاری حه‌له‌ب نووسیویه‌تی، ئەو بارودۆخە مەترسیدار و ئەو شەڕ و توندوتیژیەی كە ئێستا لە شاری حەلەب هەیە جێگەی نیگەرانییەكی زۆرە و مەترسی لەسەر ژیانی خەڵكی سڤیل و هاووڵاتیانی بێ‌تاوان دروست كردووە و هەڕەشەی پاكتاوی ڕەگەزی لەدژی كورد لەو ناوچەیەدا هەیە.
له‌كۆتاییدا داوایه‌كی خێرا و به‌په‌له ئاڕاسته‌ی هه‌سه‌ده و سووپای سووریا ده‌كات و باس له‌وه ده‌كات، داوا لە دەستەڵاتدارانی سووریا دەكەم ناكۆكیی سیاسی نەكرێتە ناكۆكیی نەتەوەیی و لەو كێشە و گرفتانەی لە ناوچەی حەلەبدا هەن ڕێگە نەدرێ هاووڵاتیانی كورد تووشی گوشار و زەبروزەنگ و دەركردنیان لە شوێنی بابوباپیران و پاكتاوی ڕەگەزی ببنەوە، هەروەها داواش لە لایەنە كوردییەكان و بە تایبەت (قسد) دەكەم ئەوەی لە توانایاندا بێت بیكەن لەپێناو ڕاگرتنی شەڕ و پێكدادان و ڕێگەگرتن لە خونڕێشتنی زیاتر و هەردوولا كار بۆ گرتنەبەری ڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ بكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان. ناكرێ بوونی ناكۆكیی سیاسی ببێتە هۆی ئەوەی ژیانی خەڵكی سڤیل بخرێتە ژێر مەترسی و پاكتاوی ڕەگەزی لەدژی گەلی كورد ڕوو بدات و ئەوە تاوانی دژی مرۆڤایەتیە و دەرئەنجامی مەترسیداری لێدەكەوێتەوە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه سووپای سووریا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی له ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی كوردی له شاره‌كه ڕاگه‌یاندووه و ململانێ و پێكدادانی قووڵی سه‌ربازی له‌نێوان هێزه كوردییه‌كان و سووپای سووریا ده‌ستی پێكردووه.